٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٠٨:١٣
ئامادەباشیی تەواو لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیێندرا

سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن لە ئامادەباشیی تەواو لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەندێ سەرچاوەی هەواڵ دەڵێن هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، و بەو بۆنەوە هەموو ئەو بنکە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

هێشتا هەواڵی هێرش کردنە بۆسەر بنکەی ئەمریکا پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکایی و عێراقی هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیان بەو هەواڵانە نەبووە و ڕەت یان پشتڕاستیان نەکردۆتەوە.

شەوی ڕابردوو چەندین راکتی مووشەکی ئاراستەی بنکەی عین الاسدی ئەمریکا لە نزیکی ئەنبار کرا.

342/